Accessibility links

کوڕەکانی خاشقچی لە بکوژانی باوکیان خۆشبوون


جەمال خاشقچی
جەمال خاشقچی

کوڕەکانی ڕۆژنامەنووس سعودی جەمال خاشقچی کە لە ساڵی 2018 دا لە کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ کوژرا بڕیاریاندا لە بکوژانی باوکیان خۆشببن، ئەمەش پێنج مانگ دوای ئەوەی سزای لە سێدارەدان و زیدانیکردنی ئاڕاستەی تۆمەتباران کرا.

سەڵاح خاشقچی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی " ئێمەی کوڕی شەهید جەمال خاشقچی لەو کەسانە خۆشبووین کە باوکمانیان کوشت."

خاشقچی لە ڕۆژنامەی " واشنتن پۆست " ی ئەمەریکی دەینووسی و ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی سیاسەتەکانی شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان دەگرت، لە مانگی 10 ی ساڵی 2018 دا لە کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ کوژرا.

دۆسیەکەی خاشقچی کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە و لەسەر ئاستی جیهان زیانی بە پێگەی سعودیە و شازادە محەمەد بن سەلمان گەیاند، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئاشکرا بوو کە لاشەکەی خاشقچی لەت لەت کراوە. هێشتا لاشەکەی نەدۆزراوەتەوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG