کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گیرۆده‌ی ژماره‌یه‌ک کێشه و قه‌یرانی ناوخۆییه، له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییش هه‌روادێ و فشاره‌کان زیاد ده‌که‌ن له‌سه‌ری.
کۆماری ئیسلامی وه‌ک تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر توندبوونی سزاکان له‌سه‌ری هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ته‌نگه‌ی هورمز ده‌کات له که‌شتیه نه‌وت هه‌ڵگره‌کانی جیهان.
جه‌لیل ئازادی‌خا، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئێران ده‌یکات هیچ بنه‌مایه‌کیان نییه و له ڕووی مێژووییه‌وه هه‌میشه ئێران ویستویه‌تی ته‌نگژه ناوکیه‌کانی به دروستکردنی کێشه له ده‌ره‌وه په‌رده‌پۆش بکات.
به‌ڕێز ئازادی‌خا ده‌شڵێت له مێژه ئێران له هه‌وڵی خوڵقاندنی قه‌یرانێکی به‌رینه له ناوچه‌که‌دا و ته‌نها مه‌به‌ستیش له‌و هه‌وڵانه‌ی ڕژێمی ئێران درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆیه‌تی.
به‌ڵێن ساڵح ، وتووێژی له‌گه‌ڵ جه‌لیل ئازادی‌خا، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:26 خوله‌که.