Accessibility links

تەرمی جەلال تاڵەبانی گەیشتەوە سلێمانی


تەرمی سەرۆکی پێشووی عێراق جەلال تاڵەبانی لە ئەڵمانیاوە گەیشتەوە شاری سلێمانی و لە فڕۆکەخانەی سلێمانی پێشوازی لێکرا.

دوای ئەوەی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕێوڕەسمی پێشوازیکردن لە تەرمەکەی جەلال تاڵەبانی کۆتایی هات دواتر تەرمەکەی بۆ مزگەوتی گەورەی سلێمانی بەڕێکرا.

جێی ئاماژەی جگە لە ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان ، ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە و بەرپرسی لایەنە ناوخۆیی و دەرەکییەکان پێشوازیی لە تەرمەکەی مام جەلال دەکەن لە فڕۆکەخانی سلێمانیەوە هەتاوەکوو گردی دەباشان کە لەوێ بە خاک دەسپێردرێت.

هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانیش گەیشتە فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی بە خاک سپاردنی جەلال تاڵەبانی.

بە هەمان شێوە وەزیری دەرەوەی ئێران و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و باڵێۆزی ئەمەریکا لە عێراق بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی جەلال تاڵەبانی گەیشتنە سلێمانی،.

وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف لەڕێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە گەیشتە شاری سلێمانی بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی جەلال تاڵەبانی.

وەزیری ناوخۆی عێراقیش قاسم ئەعرەجیش بۆ ئەوەی بەشدار بێت لە رێوڕەسمی بە خاک سپاردنی جەلال تاڵەبانی گەیشتە سلێمانی.

XS
SM
MD
LG