هه‌ر وه‌کو کورد خوی و مێژو نوسان له‌سه‌ریان ده‌نوسن هه‌رگیز شه‌ڕخواز نه‌بونه به‌ڵکۆ له پێناوی به‌رگری له خۆ ده‌ستیان داوه‌ته چه‌ك. سه‌ره ڕای گوایه ڕاگرتنی شه‌ڕ له لایه‌ن حکومه‌تی ئێرانه‌وه به‌ڵام ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه حکومه‌تی تاران هێزێکی زۆرتری کۆکردوه‌ته‌وه له سه‌ر سنوره‌کاندا که وه‌کو چاودیران ده‌ڵین ئاماژه به‌وه ده‌کات شیانی هه‌یه له‌شکه‌ری ئێرانی سه‌ر له نوێ هێڕش بکاته‌وه.
ئیبراهیم جه‌هانگیری ڕۆژنامه نووس، چاو‌دێر و شاره‌زای کاروباری ناوچه‌که له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌م هێڕشه‌ی که بۆ سه‌ر پژاک کراوه له‌به‌ر دوو هۆیه سیاسی وه له‌شکه‌ری، ئامانجه له‌شه‌که‌ریه‌که‌ی ده‌یه‌وی خۆی وه‌کو هێزیک له ناوچه‌که‌دا پێشان بدات که له توانایدا ناوچه‌که بشێوینی و ئاڵۆز کات وه هۆیه سیاسیه‌که که ڕێکه‌وتننامه‌ی ئاسایشی و قه‌زایی له‌گه‌ڵ عێراقدا به‌ستوه و ئه‌و مافه به خۆ بدات بێته نێو خاکی عێراق وه له‌وانه‌یه هه‌ر وه‌ها هاوکات بێت له‌گه‌ڵ کێشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:31 خوله‌که