له ساڵی 2011 دا به‌هاری عه‌ره‌ب ده‌ستی پێ‌کرد و ژماره‌یه‌ک له دیکتاتۆره‌کان له ده‌سه‌ڵات لادران و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی ساڵی نوێ‌دا ئه‌و به‌هاره به‌رده‌وامه و باسیش له‌وه ده‌کرێت که به‌هاری عه‌ره‌ب له‌مساڵدا سنوره‌کانی جیهانی عه‌ره‌ب ببه‌زێنێت.
جه‌عفه‌ری حامیدی ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه ده‌ڵێت له‌و ژینگه‌ی سه‌رکوتکردنانه‌ی گه‌لانی ئێران ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه، به‌بێ یارمه‌تی و کۆمه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی وایکردووه ته‌واوی فشاره‌کان له‌سه‌ر ناوه‌وه‌ی ئێران بن، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه که گه‌لی ئێران نه‌توانێت به‌ره‌نگاری ڕژێمی ئێران ببێته‌وه.
به‌ڕێز حامیدی ده‌شڵێت ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی وڵاتی تورکیا هه‌یه‌تی به‌رامبه‌ر به به‌هاری عه‌ره‌ب و به‌تایبه‌تیش به‌رامبه‌ر به‌هاری عه‌ره‌بی سوریا ئه‌وه نیشان ده‌دات که بۆچوونه‌کانی ئانکه‌ره و تاران یه‌ک ناگرنه‌وه له مه‌سه‌له‌کانی تایبه‌ت به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و که دژایه‌تی سوریا ده‌کات یانی به‌گژدا چونه‌وه‌ی بیری فه‌نده‌مێنتاڵی ئیسلامیی ئێرانییه.
به‌ڵێن ساڵح، گفت و گۆی له‌گه‌ڵ جه‌عفه‌ری حامیدی ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 11:09 خوله‌که.