کۆمه‌ڵه وڵاتانی ڕۆژئاوای ئه‌فه‌ریکا ده‌ڵێن سه‌رۆکی که‌ناری عاج لۆران گباگبۆی ڕازی بووه به‌بێ هیچ مه‌رجێـکی پـێشه‌کی دانوسـتاندن بکات له‌سه‌ر کۆتایی هێنانێـکی ئاشـتیـیانه به قه‌یرانی سیاسی ناو وڵاته‌که‌ی.
کۆمه‌ڵی 15 وڵاتی ئه‌فه‌ریکا ڕۆژی سێشه‌ممه ڕاگه‌یاندنێـکیان بڵاوکرده‌وه و تیایدا گوتیان هێزه چه‌کداره‌کانی سه‌ر به سه‌رۆک گباگبۆی ئابڵۆقه‌ی سه‌ر هوتێلی ئابیجان کۆتایی پـێده‌هێنن که له‌وێ ڕکه‌به‌ره سـیاسیـیه‌که‌یان ئه‌لحه‌سه‌ن وتارا بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌که خۆی دامه‌زراندووه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه پاش چه‌ند کاتژمێرێـک هات له‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی 15 وڵاتانی ڕۆژئاوای ئه‌فه‌ریکا و سه‌رۆکی نایجیریا گودلاک جونه‌ثان گوتیان ڕه‌وشه‌که به بنه‌به‌ست گه‌یشـتووه و له‌وانه‌یه کاتی بوێت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ربکرێت.