ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌رکی ئاشتیپارێزانی خۆی له وڵاتی که‌ناری ددانه فیل ده‌نگی داوه. واته به دوو رۆژ دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی لۆران گباگبۆ داوی کردبوو که ئاشتیپارێزان وڵاته‌که‌ی به‌جێبهێڵن.
له‌و بڕیاره‌ی که دوێنێ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له نیویۆرک په‌سه‌ندی کرد، ئه‌نجومه‌نی ناوبراو ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئاشتپارێزانی له وڵاتی که‌ناری ددانه فیل بۆ 6 مانگ درێژکرده‌وه ،واته هه‌تا مانگی 6 ی ساڵی ئاینده. هه‌روه‌ها بڕیاره‌که داوا له سه‌رجه‌م حیزبه‌کانی ئه‌و وڵاته ده‌کات دان به ئه‌له‌سان ئاواتارا وه‌ک سه‌رۆکی وڵاتی که‌ناری ددانه فیل بنێن.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، به‌ڕێز ئاواتارا له لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه به‌براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی مانگی رابردوو له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.