Accessibility links

چەکدارێک سێ کەس لە کۆبوونەوەیەکی دانیشتوانی بینایەکی نیشتەجێبووندا لە ڕۆما دەکوژێت


دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئیتاڵیا دەڵێن بەهۆی تەقەکردنی چەکدارێکەوە لە کۆبوونەوەیەکی دانیشتوانی بینایەکی نیشتەجێبووندا لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا سێ ژن کوژران.

لە ڕاپۆرتی دەزگاکانی ڕاگەیاندندا هاتووە، پیاوێکی تەمەن 57 ساڵ دوای تەقەکردنەکە دەستبەسەر کراوە، کە لە باڕێکی ناوچەی فیدێندا ڕوویداوە، کۆبوونەوەکەش لەو شوێنەدا ئەنجام دراوە.

دەزگای هەواڵی ئانسای ئیتاڵی لە زاری شایەتحاڵێکەوە بڵاویکردەوە "هاتە ژوورەوە، دەرگاکەی داخست و هاواری کرد ' هەمووتان دەکوژم ' و دواتر دەستیکرد بە تەقەکردن."

چوار کەسی دیکە لە ڕووداوەکەدا بریندار بوون، لانیکەم یەکێک لە بریندارەکان لە بارودۆخێکی خراپدایە.

شایەتحاڵێکی دیکە بە کەناڵی هەواڵی ڕای وت گومانلێکراوەکە دانیشتوویەکی ناوچەکە بووە و ناکۆکی هەبووە لەگەڵ دەستەی دانیشتوانی بیناکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG