Accessibility links

سالڤینی: ئێستا بەدڵنیاییەوە کەشتیەکانی کۆچبەران لە لیبیاوە تیرۆریستانی تێدایە


وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا ماتیۆ سالڤینی
وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا ماتیۆ سالڤینی

وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا ماتیۆ سالڤینی وتی ئاژاوەی ناو لیبیا دوای هێرشەکەی حەفتەر ئیستا مەترسی بوونی تیرۆرستانی لە ناو ئەو کەشتیانەدا زیادکردووە کە کۆچبەران دەهێنن بۆ ئیتاڵیا و ئاماژەشی بەوەدا بەندەرەکانی وڵاتەکە بە داخراوی دەمێننەوە.

سالڤینی لە چاوپێکەوتنێکیدا وتی " دزەکردنی تیرۆریستە ئیسلامییەکان ئێستا مەترسییەک نیە بەڵکو بەدڵنیاییەوە هەیە، بۆیە ئەرکی من ئەوەیە دووبارەی بکەمەوە کە ڕێگە نادەم بەو کەشتیانە لە کەنارەکانی ئیتاڵیا لەنگەر بکەن."

سالڤینی ڕەتی کردەوە ئاماژە بەوە بدات هەڵوێستی ئیتاڵیا سەبارەت بەم بابەتە گۆڕانکاری بەسەردا بێت ئەگەر هاتوو جەنگێکی بەرفراوان لە لیبیا هەڵبگیرسێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG