سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیتالیا سیلڤیۆ برلسکۆنی هه‌روا دێت و له ژێر گوشـاری زیاتره ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه، له کاتێـک هاوپه‌یمانانی له هاوپه‌یمانێتی زۆرینه‌ی ده‌رده‌چن به‌ر له ده‌نگدانێـکی گرنگی په‌رله‌مانی له سبه‌ینێ سێشه‌ممه.
ئێسـتا زۆرایه‌تی په‌رله‌مانی به‌ڕێز برلسـکۆنی له ژێر پـرسیاره. کاربه‌ده‌سـتان ده‌یانه‌وێت بزانن ئایا ئه‌و ده‌توانێت پـرۆژه‌ی بڕیاری دراوی تێپه‌ڕ بکات یان نا که بۆ دابینکردنی یارمه‌تی ئه‌وروپا پـێویسته.
قسه و قسه‌ڵۆکی ئه‌وه‌ی که به‌ڕێز برلسـکۆنی ده‌سـت له‌کارده‌کێشێته‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه کاریگه‌ری خراپـی به‌سه‌ر بازاڕی دراوی ئیتالیادا هه‌بوو. سه‌رۆک وه‌زیران به خێرا ڕه‌تی ئه‌م قسانه‌ی دایه‌وه.