ئیتالیا ده‌ست به پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی حکومه‌تی نوێ ده‌کات، ئابوریناس ( ماریۆ مۆنتی) چانسی زیاتری هه‌یه بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ( سێلڤێۆ برلسکۆنی) که ڕۆژی شه‌ممه به‌هۆی ڕه‌خنه‌گرتن له شێوه‌ی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه دارایـیه ئاڵۆزه‌که‌ی ئه‌و وڵاته ده‌ستی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران کێشایه‌وه.
وابڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی ئیتالیا ( جۆرجێۆ نابۆلیتانۆ) له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی سیاسی کۆببێته‌وه بۆ تاووتوێکردنی ناونانی سه‌رۆك وه‌زیرانی کاتی بۆ ڕابه‌رایه‌تی وڵات هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو که بڕیاره له سه‌ره‌تای ساڵی 2013دا به‌ڕێوه‌چێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیای پێشوو (برلسکۆنی) که خاوه‌ن میدیایه 3 جار بۆ سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵبژێراوه. له‌م دوایه‌نه لایه‌نگره سیاسیه‌کانی ئیتالیا گوتیان " له ڕابه‌رایه‌تیدا هاوشێوه‌ی نیـیه" هه‌رچه‌نده (برلسکۆنی) گوتی کاری سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌رکێکی سه‌ختبووه و ئێسـتا ئه‌و خۆشحاڵه به‌وه‌ی ئه‌و ئه‌رکه‌ی له‌سه‌ر شانم نه‌ماوه.
(برلسکۆنی) ته‌مه‌ن 75 ساڵ به‌هۆی سه‌رکه‌وتن و چه‌ند کارێکی ناشیاوه‌وه هه‌میشه له سه‌رووی هه‌واڵه‌کاندا بووه. هه‌رچه‌نده به‌رده‌وام شه‌رمه‌زاری سێکسی و تومه‌تی ساخته‌کاری و ده‌ربازبوون له باجدان هه‌بووه، به‌ڵام توانی بگاته ده‌سه‌ڵات.
له 29 ی مانگی نۆی سـاڵی 1936 له میلانۆ له دایكبووه و بووه‌ته ده‌وڵه‌مه‌ندترین که‌سایه‌تی ئیتالیا.
له سه‌ره‌تادا بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره بۆ خۆێندن ته‌واکردن له یانه‌ی شه‌وانه و که‌شتیه‌کانی گه‌شت وگوزار گۆرانی گوتووه .
له ساڵی 1961 بڕوانه‌مه‌ی کۆلێجی مافی به‌ده‌ستهێناوه .
له 10 ساڵی دوای ئه‌وه‌دا لا بواری بیناسازیدا کاری کردووه. پاشان کۆمپانیای ( تیلی میلانۆ) ی ته‌له‌فزیۆنی که‌یبڵی دامه‌زراندووه. له ساڵی 1994 دا پارتی پارێزگارانی دامه‌زراند و خۆی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران پاڵاوت و سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
له‌گه‌ڵ پارتی نیشتمانی ڕاستڕه‌و و یه‌کگرتووی باکوردا هاوپه‌یمانی به‌ده‌ستهێنا .