Accessibility links

پۆلیسی ئیتاڵیا لەسەر کەشتیەک دەست بەسەر بڕێکی زۆر هێرۆییندا دەگرێت کە لە ئێرانەوە هاتووە


پۆلیسی ئیتاڵیا وتی لە ناو کەشتیەکدا کە لە ئێرانەوە هاتووە دەستی گرتووە بەسەر 270 کیلۆگرام هیرۆییندا کە ئەوەش زۆرترین بڕە تا ئێستا لە ماوەی 20 ساڵدا لەو وڵاتەدا دەستی بەسەردا گیرابێت.

کەشتیەکە لە بەندەر عەباسی ئێرانەوە هاتووە و لە هامبۆرگی ئەڵمانیا و بلنسییەی ئیسپانیا وەستاوە پێش ئەوەی بگاتە بەندەری جەنەوای ئیتاڵیا، دواتر لەوێ پۆلیس دەستی گرتووە بەسەر ئەو بڕە هیرۆیینەدا و کە لە ناو کەشتیەکەدا شاردرابۆوە.

وتەبێژی پۆلیس وتی لێکۆڵەرەوەکان نازانن کەی و لەکوێ ماددە هۆشبەرەکان خراونەتە ناو کەشتیەکەوە.

دواتر پۆلیس ڕێگەیدا بە بەشێک لە بارەکە بەردەوام بێت لە گەشتەکەی بۆ هۆڵەندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG