Accessibility links

فڕۆکەیەک لە ئیتاڵیا خۆی دەکێشێت بە بینایەکی چۆڵدا و سەرجەم سەرنیشینەکانی گیان لەدەستدەدەن


فڕۆکەیەکی بچووکی تایبەت خۆی کێشا بە بینایەکی چۆڵدا لە دەرەوەی شاری میلانی باکووری ئیتاڵیا، بەهۆیەوە سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا کە ژمارەیان هەشت کەس دەبوو.

بەرپرسانی ناوخۆ وتیان فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی لیناتی شاری میلانەوە بەڕێکەوتووە بۆ دورگەی ساردینیا. ڕووداوەکە لە دەرەوەی وێستگەیەکی شەمەندەفەری قەراغ شاری میلان ڕوویداوە.

خەڵکی ناوچەکە گوێیان لەدەنگی تەقینەوەکە بووە کاتێک فڕۆکەکە خۆی کێشاوە بە بینایەکی دوو نهۆمیدا، بەڵام لەو کاتەدا بیناکە چۆڵ بووە چونکە لە نۆژەنکردنەوەدا بووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG