Accessibility links

ئیتالیا کەسێک بە تۆمەتی هەوڵی تێرۆرستی بۆ داعش دەستگیردەکات


پـۆلیسی ئیتالیا کەسێکی بە ڕەچەڵەک مەغریبی دەستگیرکردووە بە تۆمەتی هەوڵی ئەنجامدانی هێرشێکی تێرۆرستی و هەروەها بانگەشە بۆ داعش لە ڕێگەی ئنتەرنێتەوە.

کاربەدەستانی ئیتالیا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایانگەیاند ئەلمەهدی هلێلی تەمەن 23 ساڵ لە شاری تورینۆی باکوری وڵاتەکە دەسـتگیرکراوە. گوتیشیان هەڵمەتەکەیان بەردەوام دەبێت بۆ دەستگیرکردنی ئەوانەی لە سەرانسەری وڵاتەکە بانگەشە بۆ توندڕەوی دەکەن.

فرانسیسکۆ مێسینا سەرۆکی پـۆلیسی شاری تۆرینۆ بۆ ڕۆژنامەی ڕێپەپڵیکای وڵاتەگەی ئاشکراکرد، هلێلی بە نیازبووە بە ئۆتۆمبیلێک هێرشێکی تێرۆرستی ئەنجام بدات.

لە لایەکی دیکە مارکۆ مینیتی وەزیری ناوخۆی ئیتالیا ئەمڕۆ ئاگاهی دا لە مەترسی شیانی ڕوودانی هێرشی تێرۆرستی توندڕەوان لە ئەوروپا لە پاش ئەوەی داعش لە عێراق و سوریا هەرەسی هێنا.

XS
SM
MD
LG