Accessibility links

وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا ڕێگە نادات کۆچبەرەکان لە بەندەری ئیتاڵیا دابەزن


وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا ماتیۆ سالڤینی

وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا ماتیۆ سالڤینی ڕێگەی نەدا دەیان کۆچبەر بێنە ناو وڵاتەکەوە دوای ئەوەی کەشتیەک لە دەریادا ڕزگاری کردبوون و گەیاندبوونیە بەندەری ئیتاڵیا، بەمەش بڕیاری وەزیرێکی دیکەی ئیتاڵیای ڕەت کردەوە و ئەمەش لەوانەیە ببێتە هۆی کێشە لە ناو حکومەتی ئیتاڵیادا.

پێش چەند کاتژمێرێک وەزیری گواستنەوەی ئیتاڵیا دانیلۆ تونینلی ڕێگەی بە کەشتیەکی پاسەوانی کەنار دەریای ئیتاڵیدا کە 67 کۆچبەری دەگواستەوە و بێتە ناو بەندەری ترابانییەوە لە ڕۆژئاوای سیسیلی.

سالڤینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیرانی ناوخۆی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپادا وتی " ڕێگە نادەم لە کەشتیەکە دابەزن. هەر کەسێک لە جێگەی من بێت ئەوا بەرپرسیارێتی یاسایی و ڕەوشتی و سیاسیی لەسەر دەبێت."

کەشتیەکە گەیشتە بەندەرەکە بەڵام ڕێگە نەدرا هیچ کەسێک لە سەرنشینانی کەشتیەکە دابەزن.

سالڤینی وتی داوای لە وەزیرانی ناوخۆی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کردووە لیبیا وەکو شوێنێکی پارێزراو ڕابگەیەنن بۆ گەڕانەوەی کۆچبەرەکان بۆ ئەوێ، وتیشی وەزیرانی ناوخۆی وڵاتانی ئەڵمانیا و فەڕەنسا و نەمسا پشتیوانیان لە داواکەی کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG