Accessibility links

ئیتاڵیا بە نیازە تانکی لیۆپارد 2 بکڕێت

تانکی لیۆپارد 2 ی دروستکراوی ئەڵمانیا
تانکی لیۆپارد 2 ی دروستکراوی ئەڵمانیا

یاریدەدەرێکی وەزیری بەرگری ئیتاڵیا بە پەرلەمانی وڵاتەکەی وت ئیتاڵیا پلانی هەیە تانکی شەڕکەری لیۆپارد 2 ی دروستکراوی ئەڵمانیا بکڕێت، ئەوەش بە مەبەستی پتەوکردنی هێزە پیادەکانی وڵاتەکە لە نێوەندی داگیرکارییەکەی ڕووسیادا لە ئۆکرانیا.

ئیسابێلا ڕاوتی ئەندام لە پارتەکەی سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا جیۆرجیا میڵۆنی بە کۆمیتەی بەرگری پەرلەمانی وڵاتەکەی وت کڕینی تانکەکان بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ نوێکردنەوەی سوپای وڵاتەکە.

لە دوای دەستپێکردنی جەنگەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا، ئەمە یەکەمین جارە ئیتاڵیا بە شێوەیەکی فەڕمی دەستپێشخەری بکات بۆ کڕینی کەلوپەلی سەربازیی بۆ نوێکردنەوەی سوپاکەی.

سەرچاوەیەکی بەرگری کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ڕۆیتەرزی وت ئیتاڵیا پلانی هەیە 125 تانکی لیۆپارد 2 بکڕێت، وتیشی بودجەی کڕینی تانکەکان 4 ملیار یۆرۆیە و تاوەکو ساڵی 2037 بەردەوام دەبێت.

ڕاوتی وتی تاوەکو ئێستا پڕۆسەی کڕینی تانکەکان دەستی پێنەکردووە و حکومەت دەیەوێت سەرەتا ڕەزامەندی پەرلەمانی دەست بکەوێت تاوەکو پلانەکەی جێبەجێ بکات.

سەرچاوەکە وتیشی لە ئێستادا سوپای ئیتاڵیا پشتی بە نزیکەی 200 تانکی ئاریێتی بەستووە، لەو تانکانەش تەنها نزیکەی 50 تانکییان بە تەواوەتی لە کارکردنان.

ڕاوتی وتی لەگەڵ پلانەکانیدا بۆ کڕینی لیۆپاردەکان، حکومەتی ئیتاڵیا بە نیازیشە تانکە ئاریێتەکانی نوێ بکاتەوە و کاریگەریی و پارێزراوییان باشتر بکات.

وتی " کڕینی لیۆپاردەکان و نوێکردنەوە ئاریێتەکان چەند یەکەیەکی کاریگەرمان بۆ دروست دەکەن تاوەکو بگونجێن لەگەڵ داخوازییەکانی ناتۆدا." وتیشی وەبەرهێنانە چوار ملیار یۆرۆییەکە نوێکردنەوەی ئەو تانکانەش لە خۆدەگرێت کە لە ئێستادا سوپای ئیتاڵیا بەکارییان دەهێنێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG