هه‌شت پاسکیل سوار له باشوری ئیتالیا گیانیان له‌ده‌سـتدا پاش ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـک له شه‌قامێـکی دوو سایتیدا خۆی پـیادادان.
به‌پـێی ڕاپـۆرته‌کان له شـوێنی ڕووداوه‌که‌وه، پـێده‌چێت شۆفێره‌که کۆنتڕۆڵی به‌سه‌ر ئۆتۆمبیله‌که‌یه‌دا نه‌ماوه کاتێـک ویسـتوویه‌تی پـێشـی ئۆتۆمبیلێـکی دیکه بداته‌وه و ڕووبه‌ڕووی خۆی کێشـاوه به ژماره‌یه‌ک پاسکیل سواردا و ده‌موده‌ست 7 که‌سی لێ‌کوشـتوون و یه‌کێـکی دیکه‌یان له ڕێـگه‌ی بۆ نه‌خۆشـخانه گیانی له‌ده‌سـتداوه و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش برینداربوون.
شۆفێره‌که هاوڵاتیـیه‌کی مه‌غریبیـیه و ده‌سـتگیرکراوه. پـۆلیس ده‌ڵێت تاقیکردنه‌وه‌ی پـزیشـکی بۆ کراوه و ده‌رکه‌وتووه ماریوانای کێشـاوه.
ڕووداوه‌که له شـاری Lamezia Terme ی خوارووی ئیتالیا ڕوویداوه.