لە میانەی کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی بیستدا سەرۆکی چین شی جینپینگ بە سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا جیۆرجیا میڵۆنی وت هیوادارە ئیتاڵیا ڕۆڵێکی گرنگ ببینێت لە یارمەتیدان بۆ هێشتنەوەی سیاسەتی " ئەرێنی و سەربەخۆی " یەکێتی ئەوروپا بەرامبەر چین.
بەپێی کەناڵی سی سی تی ڤی چینی، لە یەکەمین کۆبوونەوەی نێوانیاندا، شی و میڵۆنی ستایشی وڵاتانی یەکترییان کرد وەکو دوو شارستانی کۆنی جیهان، هاوکات شی ئاماژەی بە هاریکارییەکانی چیندا لەگەڵ ئیتاڵیا لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنادا، هەروەها داوای کرد پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئیتاڵیا " ببنە شێوازێک بۆ پەرەدان بە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە بە سیستمی کۆمەڵایەتی جیاواز و کلتوری جیاوازەوە."
کەناڵەکە لە زاری شییەوە بڵاویکردەوە " هیوادارم ئیتاڵییەکان ڕۆڵێکی گرنگ ببینن لە هێشتنەوە سووربوونی یەکێتی ئەوروپا لەسەر سیاسەتە سەربەخۆ و ئەرێنییەکەی بەرامبەر چین."
کەناڵەکە وتیشی شی جەختی لەوە کردۆتەوە هیوادارە چین و ئیتاڵیا بتوانن پەرە بە هاریکارییەکانیان بدەن لە بوارەکانی دروستکردن و وزەی خاوێن و فڕۆکەوانیدا، هاوکات میڵۆنی وتی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان لایەنەکان ڕەت دەکاتەوە و باوەڕی وایە سەرجەم وڵاتان دەبێت ڕێز لە جیاوازییەکانی یەکتر بگرن.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز