کاربه‌ده‌سـتانی ئیتاڵی ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ شه‌ممه بۆمبێـک له به‌رده‌م خوێندنگه‌یه‌کی پـیشه‌سـازی له باشوری وڵات‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا خوێندکارێـکی کچی ته‌مه‌ن 16 سـاڵ گیانی له‌ده‌سـتداوه و نزیکه‌ی 6 خوێندکاری دیکه برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتان هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌واڵانه‌یان ڕه‌تکرده‌وه که باس له گیان له‌ده‌سـتدانی خوێندکارێـکی دیکه ده‌که‌ن و ده‌ڵێن ئه‌و خوێندکاره باری ته‌ندروسـتی زۆر خراپه، به‌ڵام زیندووه.
بۆمبه‌که له‌و ده‌مه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه که خوێندکاره‌کان له‌گه‌ڵ یه‌که‌م ڕۆژی ده‌سـتپـێـکردنی سـاڵی خوێندن له ئیتاڵیا به‌ره‌و خوێندنگه‌که ده‌چوون که ناوی مۆرڤیڵۆ - ڤاڵکۆنه و له شـارۆچکه‌ی بریندیزی سه‌ر که‌نار ده‌ریایه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌و خوێندنگه‌یه به ناوی داواکارێـکی گشـتی و هاوسه‌ره‌که‌ی ناونراوه که به ده‌سـتی مافیا له 23 ی مانگی پـێـنجی سـاڵی 1992 دا به بۆمبێـک له شـاری سقڵیـیه کوژران.
پـۆلیس ده‌ڵێت بۆمبه‌که له نزیک شـوێنی خۆڵوخاشـاکی به‌رده‌م خوێندنگه‌که دانرابوو. هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێـتی خۆی له‌و هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه.