وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لویجی دی مایۆ جەختی لەوە کردەوە وڵاتەکەی هەناردەی چەک بۆ تورکیا قەدەغە دەکات دوای ئەوەی ئەنقەرە هێرشی کردە سەر کوردەکانی باکووری سوریا.
دی مایۆ لەبەردەم پەرلەمانی ئیتاڵیادا وتی " " چارەسەری قەیرانی سوریا دەبێت لەڕێی دیبلۆماسیەتەوە بێت نەک سەربازی."
ڕۆژی دووشەممە یەکێتی ئەوروپا ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی سنوورێک دابنێت بۆ هەناردەی چەک بۆ تورکیا بەهۆی هێرشەکەیەوە بۆ سەر باکووری سوریا.
دی مایۆ وتیشی قەدەغەکردنی هەناردەی چەک لەسەر ئاستی یەکێتی ئەوروپا بابەتێکە ڕێکخستنەکەی چەند مانگێکی دەوێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز