ڕۆژی چوارشەممە پەرلەمانی ئیتاڵیا پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد کە تیایدا ئەندامێتی سوید و فینلەندا لە هاوپەیمانێتی ناتۆ پەسەند دەکات.
ئەنجومەنی سیناتی ئیتاڵیا بە 202 دەنگ بەرامبەر 13 دەنگ لە بەرژەوەندی پڕۆژە یاساکە دەنگیاندا، ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەوەی پەرلەمانی دووەمی ئیتاڵیا پڕۆژەکەی پەسەند کرد.
ئەندامێتی سوید و فینلەندا لە ناتۆ پێویستی بەوەیە سەرجەم پەرلەمانەکانی 30 وڵاتەکەی ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆ ڕەزامەندی لەسەر ئەندامێتی ئەو دووڵاتە لە ناتۆ دەرببڕن.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز