Accessibility links

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بۆ یەکەمین جار سەردانی ئیماڕات دەکات


سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل نەفتاڵی بینێت
سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل نەفتاڵی بینێت

دوابەدوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان لە ساڵی ڕابردوودا، سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل نەفتاڵی بێنێت بۆ یەکەمین جار سەردانی ئیماڕات دەکات و لەگەڵ فەرمانڕەوای ئەو وڵاتەدا کۆدەبێتەوە.

گەشتەکەی بێنێت لەکاتێکدایە گرژییەکانی ناوچەکە زیادییانکردووە، لەکاتێکدا زلهێزەکانی جیهان هەوڵی نوێکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە دەدەن لەگەڵ ئێراندا، ئیسڕائیل و هەندێک لە وڵاتانی کەنداوی عەرەب نیگەرانی هاوبەشیان هەیە سەبارەت بە چالاکیەکانی ئێران لە ناوچەکەدا.

بێنێت لەمیانەی کۆبوونەوەی ئەندامانی حکومەتەکەیدا وتی " ئەمڕۆ گەشت دەکەم بۆ ئیماڕات، لە یەکەمین سەردانی سەرۆک وەزیرێکی ئیسڕائیلدا بۆ ئەو وڵاتە."

ساڵی ڕابردوو هەریەک لە ئیماڕات و بەحرەین و سودان و مەغریب بە نێوەندگری ئەمەریکا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسڕائیلدا ئاساییکردەوە.

ئۆفیسەکەی بێنێت وتی ڕۆژی دووشەممە سەرۆک وەزیر چاوی بە شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان دەکەوێت.

هەروەها وتیشی دوو ڕابەرەکە تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان دەکەن، هەروەها جەخت لە بابەتە ئابوورییەکان دەکەنەوە کە باسێکی گرنگە لە خۆشگوزەرانی و جێگیریی و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG