سه‌رۆک وه‌زیری لوبنان سه‌عد حه‌ریری له گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا مایک په‌مپێۆ و ڕاوێژکاری سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕانسه ئێمانوێل مه‌کرۆن په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی هه‌بوو و به جیدی داوای له واشنگتن و فه‌رانسه و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی کرد که له ئه‌و دۆخه ئاڵۆزه‌دا هه‌ڵویست بگرن.
ئیسڕایل ئێران وه‌ک گه‌وره‌ترین دوژمنی خۆی، و حیزب ئه‌ڵا وه‌ک هه‌ره هه‌ڕه‌شه‌ی ئێستای له‌شکری چاولێده‌کات. حیزبه‌ڵا له‌شکرێکی به‌ئه‌زموونی هه‌یه که شان به شانی هێزه‌کانی سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د له شه‌ری نێوخۆیی سوریادا شه‌ڕیان کردووه، و باوه‌ڕده‌کرێت خاوه‌نی 130،000 موشه‌ک بێت.
له ماوه‌ی شه‌ری نێوخۆیی سوریا، ئێسڕایل ئاگایی داوه که چه‌ندین هێرشی ئاسمانی له سوریا دا ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌وه‌ی پێشی گواستنه‌وه‌ی چه‌که‌کانی ئێران بۆ حیزبه‌ڵا بگرێت. به‌ڵام له ئه‌م حه‌وتوانه‌ی دواییدا، باوه‌ڕده‌کرێت ئیسڕایل چه‌ندین ئامانجی ئێران یان حیزب ئه‌ڵای له عێڕاق و لوبناندا خستۆته به‌رهێرش.
له گوتاری رۆژی یه‌کشه‌مه سه‌رۆک وه‌زیری ئیسڕایل بنیامین نه‌تانیاهوو تاوانی خسته سه‌ر ئێران که هانی توند وتیژی ده‌دات.
"ئیمپراتۆرییه‌کی نوێ سه‌ریهه‌ڵداوه، که ئامانجه‌که‌ی شکستدانی ئێمه‌یه. ئێمه ڕووبه‌ڕووی توندڕه‌وی ئیسلامین که لایه‌نی جۆراوجۆری هه‌یه، به‌ڵام له کۆتاییدا، گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه به سه‌ر بوونی ئێمه له لایه‌ن ئێرانه‌وه دێت."
له شه‌ڕی یه‌کشه‌مه، لێدوانی له‌شکری ئیسڕایل ڕاپۆرتی کرد "ژماره‌یه‌ک موشه‌کی دژه تانک بنکه‌ی له‌شکری و ئوتوموبیله‌کانی له‌شکری نزیک سنووری لوبنان له باکووری ئیسڕایلیان کرده ئامانج."
هیچ زانیارییه‌ک سه‌باره‌ت به زیانی گیانی نیه.
زوویه‌کی یه‌کشه‌مه، له‌شکری لوبنان ئیدعای کرد فڕۆکه‌یه‌کی بێفڕۆکه‌وانی ئیسڕایل هاته نێو هه‌ریمی ئاسمانی و چه‌ند ماده‌ی ئاگرزای به سه‌ر ناوچه‌که‌دا فڕیدا و بوو به هۆی ئاگرکه‌وتنه‌وه به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌کی کورت دانیشتوان ئاگره‌که‌یان دامرکاند.