Accessibility links

سەرۆکی ئیسڕائیل بێنی گانتزی ڕکابەری ناتانیاهو ڕادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت


بێنی گانتزی ڕابەری حیزبی شین و سپی
بێنی گانتزی ڕابەری حیزبی شین و سپی

بێنی گانتزی ڕکابەری سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامیان ناتانیاهو پشتیوانی حیزبە سەرەکییەکانی ئیسڕائیلی دەستکەوت بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ دوورخستنەوەی ناتانیاهو لەسەر دەسەڵات کە یەکەمین سەرۆک وەزیرە لە مێژووی ئیسڕائیلدا ئەو ماوە زۆرە لەسەر دەسەڵات مابێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە لە بەیاننامەیەکدا هاتووە دەڵێت سەرۆکی ئیسڕائیل داوا لە بێنی گانتز دەکات حکومەتی نوێی ئیسڕائیل پێکبهێنێت، ئەمەش دوای ئەوەی لەم مانگەدا هەڵبژاردنەکانی ئیسڕائیل بەڕێوەچوون.

ئۆفیسی سەرۆکی ئیسڕائیل ڕیئۆڤین ڕیڤلین لە بەیاننامەیەکدا وتی " سبەینێ دوای نیوەڕۆ سەرۆک بێنی گانتز ڕادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG