Accessibility links

بنیامین ناتانیاهو حەوتووی دابێت سەردانی ئەمریکا دەکات


سەرەک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو پاش پشوویەکی کەم لە هەفتەی داهاتوودا بە هۆی ئەو گرفتارییە یاساییانەی کە رووبەڕوی بۆتەوە بۆ چاوپێکەوتن لە گەڵ سەرۆک دانۆڵد تڕامپ سەردانی ئەمەریکا دەکات.

سەرباری ئەوەی کە خۆی ئامادەدەکات بۆ گەشتەکەی دووبارە لەلایەن پۆلیسی ئۆرشەلیمەوە رۆژی هەینی لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە.

پـۆلیسی ئیسرائیل بۆ ماوەی چەند کاژمێرێک لێکۆڵینەوەی لە بارەی کەیسێکی گەندەڵی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهو سەرۆک وەزیری وڵاتەکەی کرد.

سەردانەکەی رۆژی دووشەمە بۆ کۆشکی سپی وا دەردەکەوێت پشتیوانییەکی ورەئامێز بێت بۆ ئیسرائیل و ناتانیاهۆ بێت کە پۆستی سەرەک وەزیری درێژخایەن بکرێتەوە لە دەمێکدا ئەو تڕامپ وەک هاورێی راستەقینە باس دەکات.

میدیاکان دەڵێن ئەمڕۆ هەینی دوو ئۆتۆمبیلی پـۆلیس گەیشتوونەتە بەردەم شوێنی حەوانەوەی نەتەنیاهو لە ئۆرشەلیم و بۆ ماوەی 5 کاژمێر لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کردووە. هاوکات سارای هاوسەری کە ئەویش لە کەیسەکە تۆمەتبارکراوە، لە بنکەی پـۆلیسی دژە گەندەڵی لە نزیک تەل ئەڤیڤ لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە.

هەرچەندە ئەمە یەکەم جارە پـۆلیس لێکۆڵینەوە لەگەڵ نەتەنیاهو بکات، بەڵام یەکەم جار نیـیە لێکۆڵینەوە لەگەڵ کاربەدەسـتێکی باڵای وڵاتەکەی بکات. ئیسرائیل ناسراوە بەوەی تیایدا یاسا سەروەرە و چاوپـۆشی لە گەندەڵی ناکرێت.

هەڵبەت پـێشتر چەندان کاربەدەستی باڵای ئیسرائیل سزادراون.

XS
SM
MD
LG