وابڕیارە سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل ئەفتاڵی بێنێت سەردانی کۆشکی سپی بکات و لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدندا کۆببێتەوە، لەمیانەی کۆبوونەوەکەشدا باس لە ئێران و هەڕەشەکانی ئاسایش و پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرێت.
ئەمەش یەکەمین کۆبوونەوە دەبێت لەنێوان بایدن و نەفتاڵیدا، دوای ئەوەی لە مانگی شەشدا نەفتاڵی بێنێت وەکو سەرۆک وەزیری نوێی ئیسڕائیل دەستنیشانکرا.
بەرپرسێکی باڵای بەڕێوبەرایەتیەکەی بایدن بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئەمە دەرفەتێکە بۆ سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل تاوەکو ڕاستەوخۆ گوێبیستی سەرۆک بایدن بێت لەسەر پابەندبوونی سەرۆک بە ئاسایشی ئیسڕائیل و پشتیوانیکردن لە ئیسڕائیل لە بەرگریکردن لە خۆیدا."
بەرپرسەکە وتی کۆتایی هێنان بە بوونی هێزی سەربازی ئەمەریکا لە ئەفغانستان توانا و دەرفەتێکی باشتر دەدات بۆ ئەوەی سەنگ بخرێتە سەر کۆمەڵێک ئەرکی سەرەکی دیکە، لەوانەش پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسڕائیلدا.
وتیشی لە کۆبوونەوەکەدا سەنگ دەخرێتە سەر ئێران، بە بەرنامە ناوەکییەکەی و " چالاکییەکانیشی لە ناوچەکەدا."
وتی " بەرنامە ناوەکیەکەی ئێران لە سندووقەکە هێندراوەتە دەرەوە و هەفتە بە هەفتە خێراتر دەبێت. ئەمە کێشەیەکی مەترسیدارە، دوو سەرۆکەکە پێم وایە دەرفەتێکیان دەبێت پێکەوە دابنیشن و تاوتوێی بکەن."
لەلای خۆیەوە سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل نەفتاڵی بێنێت وتی " بە سەرۆک بایدن دەڵێم ئێستا کاتی ئەوەی ئێران بوەستێندرێت، نەک لەڕێی گەڕانەوەوە بۆ ڕێکەوتنێکی ناوەکی بەسەرچوو هەلێکیان بدرێتێ."
سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا