Accessibility links

دەزگای ئاسایشی ئیسرائیل هەوڵێکی کوشتنی سەرۆک وەزیر پوچەڵ‌دەکاتەوە


دەزگای ئاسایشی گشتی ئیسرائیل (شاباک) دەڵێت پـیلانێکی تێرۆرکردنی پـوچەڵکردووەتەوە کە ئامانجی کوشتنی هەریەک لە بەنجامین نەتەنیاهوی سەرۆک وەزیر و نیر بەرەکات سەرۆکی شارەوانی ئۆرشەلیم بووە.

میدیاکانی ئیسرائیل ئەمڕۆ سێشەممە هەواڵەکەیان بڵاوکردەوە پاش ئەوەی دادگا ڕێگەی پـێدان ئاشکرای بکەن.

بەپـێی کاربەدەستان گومانباری سەرەکی پـیلانەکە عەرەبێکی ئیسرائیلە بە ناوی محەمەد جەمال ڕوشدی و تەمەنی 30 ساڵە و لە 24 ی مانگی چوار دەسـتگیرکراوە. دەڵێن لە لایەن (بەرەی میللی ڕزگاریخوازی فەڵەستین- سەرکرادیەتی گشتی) فەرمانەکەی پـێگەیشتووە کە بارەگاکەی لە سوریایە و لایەنگری بەشار ئەسەدە.

هەروەها ناوبراو دوو کەسی دیکەی لەگەڵدایە و ئەوانیش دوای چەند هەفتەیەک لە دەسـتگیرکردنی محەمەد جەمال دەسـتگیرکراون، بەڵام دەسەڵاتداران ناوی دوو کەسەکەی دیکەیان ئاشکرا نەکرد.

جگە لەوەی بەنیازبوون نەتەنیاهو و سەرۆکی شارەوانی ئۆرشەلیم بکوژن، لە پلانیان بووە چەند شوێنێکی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە ئۆرشەلیم بکەنە ئامانج لەگەڵ تیمێکی ئاسایشی کەنەدا کە ڕاهێنان بە هێزەکانی ئاسایشی فەڵەستین لە کەناری ڕۆژئاوا دەکەن.

XS
SM
MD
LG