Accessibility links

پـۆلیسی ئیسرائیل لێکۆڵینەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیری وڵاتەکەی دەکات


پـۆلیسی ئیسرائیل بۆ ماوەی چەند کاژمێرێک لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهو سەرۆک وەزیری وڵاتەکەی کرد لە بارەی کەیسێکی گەندەڵی.

میدیاکان دەڵێن ئەمڕۆ هەینی دوو ئۆتۆمبیلی پـۆلیس گەیشتوونەتە بەردەم شوێنی حەوانەوەی نەتەنیاهو لە ئۆرشەلیم و بۆ ماوەی 5 کاژمێر لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کردووە. هاوکات سارای هاوسەری کە ئەویش لە کەیسەکە تۆمەتبارکراوە، لە بنکەی پـۆلیسی دژە گەندەڵی لە نزیک تەل ئەڤیڤ لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە.

هەرچەندە ئەمە یەکەم جارە پـۆلیس لێکۆڵینەوە لەگەڵ نەتەنیاهو بکات، بەڵام یەکەم جار نیـیە لێکۆڵینەوە لەگەڵ کاربەدەسـتێکی باڵای وڵاتەکەی بکات. ئیسرائیل ناسراوە بەوەی تیایدا یاسا سەروەرە و چاوپـۆشی لە گەندەڵی ناکرێت. پـێشتر چەندان کاربەدەستی باڵای ئیسرائیل سزادراون.

XS
SM
MD
LG