Accessibility links

وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەستلەکار دەکێشێتەوە


وەزیری بەرگری ئیسرائیل موشێ یەعلۆن ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند دەستلەکار دەکێشێتەوە بەهۆی نەبوونی متمانە بە سەرۆک وەزیر بنیامین نەتەنیاهۆ، پاش ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییانەی کە ئاماژەیان بە گۆڕینی یالۆن دەکرد.

لە پەیامێکی کە لەسەر تۆڕی کۆمەڵاتی تویتەریدا بڵاویکردۆتەوە یەعلۆن دەڵێت، ئەم بەیانییە بە سەرۆک وەزیرم گوت بەهۆی ئەنجامدانی پێشوەچوونەکانی ئەمدواییانەو و بەهۆی نەبوونی متمانەم بەو من لە حکومەت و لە پەرلەمان دەستلەکار دەکێشمەوە و پشویەک دەدەم لە ژیانی سیاسیمدا.

نەتەنیاهۆ و یەعلۆن لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا بە ئاشکرایی ناکۆکییان هەبوو لەسەر ڕۆڵی کاربەدەستانی لەشکری لە مشتومڕەکانی ڕێبازداناندا. نەتەنیاهۆ داوای دەکرد پێویستە کاربەدستانی لەشکری خۆیان دوور بگرن لە قسەکردن لەسەر بە ئاشکرایی لەسەر سیاسەت، لە کاتێکدا یەعلۆن ئەفسەرە باڵاکانی هان دەدا قسەی دڵی خۆیان بکەن.

ئەم ڕاگەیاندنەی یەعلۆن تەنها دوو ڕۆژ پاش قسەکانی وەزیری پێشووی دەرەوە ئەڤیگدەر لایبرمان بوو کە گوتی ئامادەیە پارتی ئەوپەڕی ڕاستڕەوی ئیسرائیل بەیت و بچێتە نێو هاوپەیمانی نەتانیاهۆ بە مەرجێک وەکو وەزیری بەرگری دەستنیشانی بکات.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیە نەتەنیاهۆ داوای لە لەیبرمان کرد بەشداری هاوپەیمانێتییەکەی بکات وەکو ڕێگایەک بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی لە پەرلەمان.

XS
SM
MD
LG