Accessibility links

کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا و ئیسڕایل ده‌ڵێن به‌ هاوبه‌شی سیسته‌مێکی موشه‌کی به‌رگرییان سازکردووه‌ که‌ سه‌رکه‌وتووبووه‌.


سه‌رۆک وه‌زیری ئیسڕایل بنیامین نه‌تانیاهوو یه‌کشه‌مه‌ گوتی تاقیکردنه‌وه‌ی سێ موشه‌ک توانایی ده‌داته‌ وڵاته‌که‌ی که‌ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر موشه‌کێکی باڵستێک له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ یان هه‌ر شوێنی تره‌وه‌ بێت، کردار ئه‌نجام بدات.

ئاژانسی موشه‌کی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا پێی وایه‌ توانایی ئه‌و موشه‌کانه‌ بۆ پێشگرتن له‌ کرداری دوژمن "خاڵێکی زۆر به‌هێزه‌."

نه‌تانیاهوو گوتی که‌ تاقێکردنه‌وه‌که‌ زۆر باش بوو و هه‌موو نه‌یارانی ئێمه‌ ده‌بی بزانن که‌ هه‌م له‌ ڕووی هێرش و هه‌م له‌ ڕووی به‌رگریکردنه‌وه‌ ئێمه‌ له‌ ئه‌وان هه‌ره‌ باشترین.

ئیسڕایل "تیری 3" ی سازکرد که‌ هه‌ره‌ سیسته‌می پێشکه‌وتوو بۆ شوێن که‌وتن و پێشگیری کردنی موشه‌که‌کانی مه‌ودا درێژه‌ که‌ له‌ گه‌ڵ فڕۆکه‌ی بۆئینگ و یه‌که‌م جار له‌ ساڵی 2017دا درووستکران. ئه‌و شێوه‌ سیسته‌مه‌ بۆ ئه‌وه‌ دانراوه‌ که‌ له‌ به‌رزاییه‌کی بڵند له‌ ئاسمان سه‌ره‌ مووشه‌که‌کانی ناوکی ده‌پێکێت و له‌ ناویان ده‌بات.

له‌ وه‌تا ساڵی پاره‌وه‌، ئیسرایل چه‌ندین تاقیکردنه‌وه‌ی له‌ ئه‌و شێوه‌ سیسته‌مه‌ له‌ سه‌ر ئاوه‌کانی ده‌ریای مێدیترانه‌دا تاقیکردۆته‌وه‌.

ئاژانسه‌کانی موشه‌کی به‌رگری ئیسڕایل و ئه‌مه‌ریکا پلانیان هه‌بوو تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی ئه‌و سیسته‌مه‌ له‌ سه‌ر ئالاسکا له‌ نێوه‌ی ساڵی 2018ی زاینیدا ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام وه‌دوایان خست، و گوتیان پێویسته‌ باری ئاماده‌یی ئه‌و سیسته‌مه‌ باشتر بکه‌ن.

له‌ ئه‌م ساڵانه‌ی دواییدا، ئێران به‌رده‌وام چه‌ندین جار موشه‌کی مه‌ودا درێژی تاقیکردۆته‌وه‌ و ئیسڕایل و ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ئه‌و موشه‌کانه‌ توانای هه‌ڵگرتنی سه‌ره‌موشه‌کی ناوکیان هه‌یه‌ و ده‌گه‌نه‌ هه‌ریمی ئیسڕایل.

XS
SM
MD
LG