ئۆفیسی وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل وتی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە یائیر لاپید ڕۆژی دووشەممە لە ڕیگای پایتەختی لاتیڤیا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکندا کۆدەبێتەوە.
جێی ئاماژەیە ئیسڕائیل هەوڵ دەدات نێوەندگری بکات لە ململانێکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا. ئۆکرانیا داوای لە ئیسڕائیل کردووە وەکو نێوەندگرێک ڕۆڵ بگێڕێت، هۆکارەکەشی گەڕاندۆتەوە بۆ پەیوەندییە باشەکەی ئیسڕائیل لەگەڵ ئۆکرانیا وڕووسیادا.
لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل نەفتاڵی بێنێت دوابەدوای گفتوگۆکانی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتندا وتی ئیسڕائیل بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ نێوەندگریکردن لەنێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل بەنیازە لە لاتیڤیا لەگەڵ بلینکندا کۆببێتەوە
