سەرچاوەیەکی نزیک لە بابەتەکەوە وتی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن چاوی بە سەرۆکی دەزگای هەواڵی ئیسڕائیل ( موساد ) و نوێنەری ئیسڕائیل لە واشنتن کەوتووە.
وتیشی " بەرپرسەکان نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لەسەر چالاکییە ناوەکییەکانی ئێران."
سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات بە ڕۆیتەرزی وت کۆبوونەوەکە لە واشنتن بەڕێوەچووە و دوای دانوستانەکانی ئەم هەفتەیەی نێوان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جەیک سۆلیڤان و هاوتا ئیسڕائیلییەکەی بووە، لەو کۆبوونەوەیەدا شاندە ئیسڕائیلییەکە جەختیان لە " ئازادیی ئیسڕائیل کردۆتەوە لە کردەوەکانیان دژی ئێران بەوشێوەیەی کە خۆیان پێیان گونجاوە."
سەرچاوەکە وتی بەرپرسانی ئیسڕائیل لەمیانەی کۆبوونەوەکەیاندا " نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لەسەر دۆسییەی ناوەکی ئێران و چالاکییەکانی دیکە."
سەرچاوەکە هیچ ئاماژەیەکی بە وەڵامدانەوەی بلینکن و یاریدەرەکانی نەدا بۆ ئەو لێدوانانە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز