ئیسڕائیل بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ لێکۆڵینەوە لە ئەگەری ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە ململانێکانی نێوان ئیسڕائیل و کەرتی غەزەدا ڕەت کردەوە، هاوکات بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی پێشوازی لە بڕیارەکە کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل وتی ئیسڕائیل هاریکاری لێکۆڵینەوەکە ناکات، هەروەها ئاماژەی بەوەدا لێکۆڵینەوەکە " هەوڵێکە بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو تاوانانەی ڕێکخراوی حەماسی تیرۆریستیی ئەنجامیداون."
بەڵام وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس وتی لێکۆڵینەوەکە " بەرهەڵستییەکی یاساییە " و داوایکرد بەپەلە ڕێوشوێن بگیردرێتەبەر بۆ سزادانی ئیسڕائیل.
لەلایەکی دیکەوە ئەمەریکا وتی " بەداخەوەیە " بۆ بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی لەسەر ئەگەری ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە ململانێکانی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستینیەکاندا.
شاندی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی " ئەم بڕیارەی ئەمڕۆ هەڕەشەیەکە و کۆسپ دەخاتە بەردەم ئەو پێشڕەوییانەی دەستەبەرکراون."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز