Accessibility links

تورکیا و ئیسرائیل لەسەر باشترکردنی پەیوەندییەکانیان ڕێک‌دەکەون


ئاڵای تورکیا و ئیسرائیل لەسەر بینای باڵیۆزخانەی تورکیا لە ئیسرائیل
ئاڵای تورکیا و ئیسرائیل لەسەر بینای باڵیۆزخانەی تورکیا لە ئیسرائیل

وتەبێژێکی ئاک پارتی دەسەڵاتداری تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی و ئیسرائیل ڕێککەوتوون کاربکەن بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانیان دوای پەیوەندیـیە تەلەفۆنیـیەکەی ڕۆژی دووشەمەی نێوان سەرۆکانی هەردوو وڵات.

هەردوو وڵات لە ساڵی 2018دا باڵیۆزی خۆیان لە وڵاتی یەکتر دەرکرد، لە دوای دروستبوونی ناکۆکی لە نێوانیاندا.

ئەنقەرە سەرزەنشتی ئیسرائیلی دەکرد بەوەی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکردووە و مامەڵەی خراپی لەگەڵ فەلەستینیـیەکان کردووە، هاوکات ئیسرائیل داوای لە تورکیا دەکرد واز لە پشتگیرییەکانی بۆ بزوتنەوەی حەماسی چەکدار بهێنێت کە حوکمڕانی غەززە دەکات.

هەردوولایان دەڵێن دەبێت لایەنی تر سەرەتا هەنگاو بنێت بۆ هەر لێکنزیکبوونەوەیەک.

لە میانەی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەیدا کە ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە مەحمود عەباس سەرۆکی فەلەستینیـیەکان سەردانی ئەنقەرەی کرد، ئەردۆغان بە هێرزۆگی گوت پاراستنی دیالۆگ گرنگە، گوتیشی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل کلیلی سەقامگیریی هەرێمەکەن.

هەروەها نووسینگەکەی ئەوەشی گوت ئەردۆغان سەبارەت بە کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکاندا پشتیوانی خۆی بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی دووپاتکردەوە، گوتیشی "هەنگاوە ئەرێنیەکان" یارمەتیدەردەبن بۆ پەیوەندی تورکیا لەگەڵ ئیسرائیل.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG