Accessibility links

سەرۆک وەزیری ئیسرائیل: ئەردۆغان بەسە درۆکردن


سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بە توندی وەڵامی سەرۆکی تورکیای دایەوە کە دوێنێ سێشەممە لە وتارەکەی لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و هێزەکانی ئاسایشی ئیسرائیلی بە دڕندە ناودێرکرد.

بەنجامین نەتەنیاهو لە لێدوانێکی کورتدا کە لەسەر تویتەرەکەی بڵاوکراوەتەوە دەڵێت"ئەوەی لە درۆکردن ناوەستێت سەبارەت بە ئیسرائیل وە کورد لە وڵاتەکەی سەردەبڕێت وە نکۆڵی دەکات لە ڕوودانی کۆمەڵکوژی گەلی ئەرمەن، نابێت ئامۆژگاری ئیسرائیل بکات. ئەردۆغان – بەسە درۆکردن!"

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتارەکەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی زۆرترین ستەمکاری ئەمڕۆ لە ناوچە فەڵەستینیـیەکانی ژێر داگیرکەری ئیسرائیل دەکرێن. چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا ژنێکی فەڵەستنی کوژرا بە شێوەیەکی زۆر قێزەون لە لایەن ئیسرائیلەوە.."

XS
SM
MD
LG