Accessibility links

نەتەنیاهو: ئەردۆغان کە دەستی بە خوێنی کورد سوورە دوایـین کەسە باس لە ئەخلاقی شەڕ بکات


لە پاش ڕەخنە توندەکانی سەرۆکی تورکیا لە ئیسرائیل، بەنجامین نەتەنیاهو سەرۆک وەزیری ئیسرائیل لە ڕێگەی تویتەرەوە وەڵامی دایەوە، دەڵێت ئەردۆغان دوایـین کەسە باس لە ئەخلاقی شەڕ بۆ ئێمە بکات.

نەتەنیاهو ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی" ئەردۆغان لە نێو گەورە پـشتیوانکەرانی حەماسە وە هیچ گومانی تێدانیە باش لە تێرۆرزم و سەربڕین تێدەگات. پـێشنیار دەکەم باس لە ئەخلاق بۆ ئێمە نەکات."

پاشان نووسیویەتی" پـیاوێک کە بە هەزاران سەربازی تورک ڕەوانەبکات بۆ داگیرکردنی باکوری قوبرس و سوریا وەها باشترە ئامۆژگاری ئێمە نەکات کاتێک کە بەرگری لە خۆمان دەکەین لە دژی گروپی حەماس. پـیاوێک کە دەستی سوورە بە خوێنی ژمارەیەکی بێشومار لە هاوڵاتیانی کورد لە تورکیا و سوریا دەبێت دوایـین کەس بێت کە باس لە ئەخلاقی شەڕ بۆ ئێمە بکات."

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل داوای لە کۆنسۆڵی گشتی تورکیا کرد وڵاتەکەیان جێبهێڵێت. پـێشتر هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای لە باڵیۆزی ئیسرائیل کرد تورکیا جێبهێڵێت. هەروەها تورکیا هەردوو باڵیۆزی خۆی لە ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆ تورکیا بانگهێشتکردەوە.

XS
SM
MD
LG