Accessibility links

ئیسرائیل 2 تورک دەردەکات


ئیسرائیل فەرمانی داوە بە دەرکردنی 2 هاوڵاتی تورک لە سەرجەم ئەو 3 کەسەی خەڵکی تورکیان و هاوکاتی خۆپیشاندانێکی فەلەستینیەکان بۆ ماوەیەکی کەم دەستگیرکرابوون.

ئەو خۆپیشاندانە دژی بڕیارەکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ بوو بۆ بە فەرمی ناساندنی شاری ئۆرشەلیم بە پایتەختی دەوڵەتی ئیسرائیل.

وەزارەتی ناوخۆی ئیسرائیل ئەمڕۆ دووشەممە ئەو بڕیارەی بڵاوکردەوە.

هەر 3 هاوڵاتیە تورکەکە رۆژی هەینی دەستگیرکران بە گومانی هێرشکردنە سەر پۆلیسی ئیسرائیل لە نزیک مزگەوتی ئەلئەقساوە لە ڕۆژهەڵاتی ئۆرشەلیم کە فەلەستینیەکان بە پایتەختی دەوڵەتەکەی ئایندەی خۆیانی دەزانن.

دادگایەکی ئیسرائیل ڕۆژی شەممە هەر 3 گیراوە تورکەکەی ئازادکرد.

دەمڕاستی وەزارەتی ناوخۆی ئیسرائیل دەڵێت یەکێک لەو دوو هاوڵاتیە تورکە بڕیارە درەنگانێکی ئەمڕۆ دووشەممە بنێردرێتەوە بۆ تورکیا و ئەوی تریشیان ڕۆژی شەممە دەنێردرێتەوە.

ئەو دوو کەسە بە پاسپۆرتی بەلجیکاییەوە چووبوونە ئیسرائیل.

XS
SM
MD
LG