ئه‌مڕۆ ئیسرائیل ڕایگه‌یاند که ڕێـگه‌ی به گه‌ڕانه‌وه‌ی سێ که‌شـتی تورکیا داوه‌ته‌وه که له کاروانی کۆمه‌کی غه‌ززه‌دا به‌شـداربوون.
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌و که‌شـتیانه‌ی تورکیا له به‌نده‌ری حه‌یفاوه به‌ره‌و ده‌ریای ماڤی مه‌رمه‌ره به‌ڕێکه‌وتن. له 31 ی مانگی پـێـنجی ڕابردوودا کۆماندۆکانی ئیسرائیل هێرشیان کردبووه سه‌ر ئه‌و که‌شـتیانه و ده‌رئه‌نجام 9 که‌س کوژران.
هه‌ر چه‌نده ئیسرائیل ڕایگه‌یاندبوو که له به‌رگریکردن له خۆیان کاردانه‌وه‌یان هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌م هێرشه بوو به مایه‌ی ناڕه‌زایی نێونه‌ته‌وه‌یی.
ئیسرائیل ده‌ڵێت به ده‌نگ داواکاریـیه‌کانی تورکیاوه هاتوون سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و که‌شـتیانه.
شـایانی باسه له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو ڕایگه‌یاندبوو ئیسرائیل هاوکاری لێـکۆڵینه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌و هێرشه ده‌کات ئه‌وه‌ی له لایه‌ن سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون بڕیاری بۆ ده‌رکرابوو.