Accessibility links

تورکیا باڵیۆزی ئیسرائیل له‌ وڵاته‌که‌ی بانگهێشت ده‌کات


تورکیا باڵیۆزی ئیسرائیل له‌ وڵاته‌که‌ی بانگهێشت ده‌کات
تورکیا باڵیۆزی ئیسرائیل له‌ وڵاته‌که‌ی بانگهێشت ده‌کات

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا باڵیۆزی ئیسرائیلی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ بانگهێشـت کرد پاش ئه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئێهود باراک گوتی به‌رپـرسی نوێی موخابه‌راتی تورکیا پشـتیوانکارێـکی ئێرانه‌.

کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا ده‌ڵێن گابی لیڤی باڵیۆزی ئیسرائیلی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ بانگهێشت کراوه‌ و ناڕه‌زایی ئه‌نقه‌ریان پـێ‌ڕاگه‌یاندووه‌ سه‌باره‌ت به‌و لێـدوانه‌ی ئێهود باراک داویه‌تی.

جێی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ڕادیۆی له‌شـکری ئیسرائیل بڵاویکرده‌وه‌ که‌وا ئێهود باراک نێـگه‌رانه‌ له‌وه‌ی ڕه‌نگه‌ ئه‌نقه‌ره‌ زانیاری نهێنی بداته‌ دوژمنه‌ گه‌وره‌که‌ی ئیسرائیل (ئێران). به‌پـێی ئێهود باراک سه‌رۆکی نوێی ده‌زگای موخابه‌راتی تورکیا هه‌قان فیدان پـشـتگیری له‌ کۆماری ئیسلامی ده‌کات.

هه‌قان فیدان له‌ مانگی پـێـنجه‌وه‌ پـۆسـتی سه‌رۆکی موخابه‌راتی تورکیای گرتۆته‌ ده‌ست.

XS
SM
MD
LG