سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئوردوغان ده‌ڵێت تورکیا په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیلدا ئاسایی ناکاته‌وه تا ئه‌و کاته‌ی ئیسڕائیل داوای به‌خشین نه‌کات بۆ هه‌ڵمه‌ته کوشنده‌که‌ی که کردییه سه‌ر که‌شتییه‌کانی، پاره‌که هه‌وڵیان دا به‌ربه‌سته‌کانی که‌رتی غه‌زه ببه‌زێنن.
به‌ڕێز ئۆردوگان له ڕۆژی شه‌ممه گوتی پێویسته ئیسرائیل قه‌ره‌بووی خێزانه‌کانی ئه‌و قوربانییه تورکانه بداته‌وه که له هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی ئیسرائیل‌دا کوژران.
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ئه‌م قسانه‌ی له میانه‌ی کۆبونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ باڵیۆزانی فه‌ڵه‌ستینی له ئه‌سته‌نبوڵ کرد. سه‌رۆکی فه‌ڵه‌ستینی مه‌حمود عه‌باسیش له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌شدار بوو.
شایانی باسه په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا له ساڵی ڕابوردوو هه‌ندێک گرژی تێکه‌وت له کاتێکدا سه‌رکرده له‌شکرییه‌کانی ئسرائیل دایان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵه که‌شتی یارمه‌تیده‌ر که به‌ره‌و غه‌زه ده‌ڕۆشتن له نێو ئه‌و که‌شتیانه‌دا 9 خه‌باتکاری تورک کورژان