Accessibility links

تورکیا ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر به‌زاندنی ئاسمانی باکوری قوبڕس له‌ لایه‌ن فڕۆکه‌یه‌کی ئیسرائیلیـیه‌وه‌


تورکیا داوای له‌ ئیسرائیل کردووه‌ ڕوونی بکاته‌وه‌ بۆچی فڕۆکه‌یه‌کی ئیسرائیلی ئاسـمانی باکوری قوبڕسی به‌زاندووه‌.

ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ به‌یانـنامه‌یه‌کدا له‌شـکری تورکیا گوتی ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ی ئیسرائیل ڕۆژی دووشه‌ممه‌ پـێـنج جار خۆی کردووه‌ به‌ نێو ئاسـمانی باکوری قوبڕسدا. به‌یانـنامه‌که‌ باسی له‌ جۆری فڕۆکه‌که‌ نه‌کرد.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیاش ده‌ڵێت له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له‌ ئانکه‌ره‌ کردووه‌ و داوای ڕوونکردنه‌وه‌ی لێـکردووه‌.

لای خۆیه‌وه‌ له‌شـکری ئیسرائیل ڕه‌تیکردووه‌ته‌وه‌ قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ئیدعایه‌ بکات.

جێی ئاماژه‌پـێـکردنه‌ له‌وه‌تای سـاڵی 1974 وه‌ قوبڕس دوو که‌رت بووه‌، پاش ئه‌وه‌ی تورکیا له‌ به‌رامبه‌ر کوده‌تایه‌کی سه‌ربازی به‌ پاڵپشـتی یۆنان له‌وێ باکوری دورگه‌که‌ی داگیرکرد. له‌ سـاڵی 2004 باشوری قوبڕس که‌ به‌ به‌شه‌ یۆنانیـیه‌که‌ ناسراوه‌، چووه‌ ناو یه‌کێـتی ئه‌وروپاوه‌. باکوری قوبڕس که‌ به‌ کۆماری تورکی باکوری قوبڕس خۆی داناسێنێت، ته‌نها له‌ لایه‌ن تورکیاوه‌ دانی پـیادانراوه‌.

XS
SM
MD
LG