Accessibility links

ئیسڕائیل: لانی کەم دوو کەس لە تەقەکردنەکەی تەل ئەڤیڤدا کوژراون


لە تەقەکردنێکدا لە ناوەڕاستی شاری تەل ئەڤیڤی ئیسڕائیل لانی کەم دوو کەس کوژران و چوار کەسی دیکە بە سەختی برینداربوون، ئەمەش نوێترین هێرشە بۆ سەر ئیسڕائیل کە لەمدواییانەدا بەهۆی هێرشەکانەوە لەو وڵاتەدا 13 کەس کوژراون.

نەخۆشخانەیەکی ئیسڕائیل وتی دوو کەس کوژراون. تیمی خزمەتگوزاری فریاکەوتنی ماگین دەیڤد ئادۆم وتی شەش کەسیان گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانە کە بە سەختی برینداربوون.

پۆلیس و ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی تەقەکردنەکە، پۆلیس بە شوێن تەقەکەرەکەدا دەگەڕا و داوای لە دانیشتوان کرد لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.

وتەبێژی پۆلیسی ئیسڕائیل ئێلی لێڤی وتی " تیرۆریستێک لە نزیکەوە تەقەی کردووە و دواتر بە پێ هەڵهاتووە، کۆمەڵێک کەس برینداربوون."

بە خەڵکەکەشی وت " لە ماڵەکانتاندا بمێننەوە. سەرتان مەهێننە دەرەوە لە پەنجەرەکانەوە. لە باڵکۆنییەکانیشتان دووربکەونەوە."

لە گرتە ڤیدۆییەکاندا کە کەناڵەکان بڵاوییان کردۆتەوە دەردەکەوێت ئەفسەرە چەکدارەکان بەسەر شەقامی دیزێنگۆفدا ڕادەکەن و هەوڵدەدەن هێرشبەرەکە بدۆزنەوە. کۆپتەرێکی لە ئاسمانەوە شەقامەکانی ڕووناک دەکردەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG