Accessibility links

ئیسرائیل فڕۆکەیەکی جەنگی سوریا دەخاتە خوارێ


لەشکری ئیسرائیل ڕایگەیاند ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکەیەکی جەنگی سوریای بەرداوەتەوە پاش ئەوەی هاتبووە ئاسمانی وڵاتەکەی.

کۆلۆنێل جۆنەثان کۆنریکۆس گوتەبێژی لەشکری ئیسرائیل بە ڕۆژنامەوانانی گوت" فڕۆکەکەمان خستە خوارەوە و تێکشکا، هەتا ئێستا هیچ زانیاریـیەکمان لە بارەی هەردوو فڕۆکەوانەکە نیـیە."

هەروەها وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی فڕۆکەکە لە جۆری سۆخۆی بووە و یەک میل هاتبووە ئاسمانی ئیسرائیلەوە و هێزی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل دوو موشەکی سیستەمی پاتریۆتی تێگرت.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی سانای حکومەتی سوریا دەڵێت فڕۆکەکەیان لەو کاتەدا کراوەتە ئامانج کە شوێنی تێرۆرستانی لە دۆڵی یەرموکی ناوچەی قونەیترە بۆردوماندەکرد، بەڵام باسی لەوە نەکرد ئایا فڕۆکەکەیان ئاسمانی ئیسرائیلی بەزاندبوو یان نا.

XS
SM
MD
LG