Accessibility links

ئیسرائیل لە یەکەیەکی دژە ئاسمانی سوریا دەدات

  • VOA News

لەشکری ئیسرائیل دەڵێت لە قوڵایی ناو خاکی سوریادا هێرشی کردۆتە سەر یەکەیەکی دژە ئاسمانی سوریا و تێکیشکاندووە.

ئەم هێرشەی ئەمڕۆ دووشەممە پاش تەقەکردن بووە لە ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی ئیسرائیل کە بە ئاسمانی لوبناندا دەسوڕانەوە. کۆلۆنێل جۆناثان کۆنەر، دەمڕاستی لەشکری ئیسرائیل دەڵێت فڕۆکەکان لە ئەرکێکی ئاسایی خۆیاندا بوون لە ئاسمانی سەر سنوری لوبنان و سوریادا کاتێک سوریاییەکان تەقەیان لێکردوون بەڵام هیچیان نەپێکراون و بە پارێزراوی گەڕاونەتەوە بنکەکانی خۆیان.

لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل لە بنکەیەکئ دژە ئاسمانی سوریاییەکانی داوە کە نزیکەی پەنجا کیلۆمەتر لە دیمەشقی پایتەختەوە دوورە.

لەشکری ئیسرائیل دەڵێت بەر لەو هێرشە بۆسەر ئەو یەکە دژە ئاسمانییە لەشکری ڕوسیا ئاگادار کراوەتەوە لە کاتی هێرشکردنەکە.

تەلئەڤیڤ دەڵێت سوریا بە بەرپرس دەزانێت لە هەر پەلامارێک بۆسەر ئیسرائیل.

XS
SM
MD
LG