Accessibility links

ڕاپـۆرتێک: 12 پاسداری ئێرانی لە ئاکامی هێرشەکەی ئیسرائیل لە سوریا کوژراون


کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆۆڤ دەڵێت لەو هێرشە ئاسمانیـیەی ئیسرائیل کە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە کردیـیە سەر چەند شوێنێکی هێزەکانی ئێران لە نزیک دیمەشق، 12 پاسداری ئێرانی کوژراون.

کۆمەڵەکە ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاپـۆرتێکیدا لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی بەپـێی ئەو زانیاریـیانەی دەستیکەوتوون 21 کەس بەهۆی هێرشەکەوە کوژران و هیچ کەسێکی سیڤیلیان تێدا نیـیە.

دەڵێت 6 کەسیان لە هێزەکانی حکومەت بوون و 15 کەسیان بیانی بوون، لەوانە 12 کەسیان پاسداربوون.

دەشڵێت جگە لەو زیانە گیانیـیانە زیانی مادی زۆریش بە عەمبار و شوێنە لەشکریـیەکانی ئێران لە سوریادا کەوتوون. ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات سێ کۆمەڵە فڕۆکەی ئیسرائیل بە دوای یەکدا شوێنەکانیان بۆردومانکردبوو.

لەشکری ئیسرائیل دوێنێ ڕایگەیاند هێرشەکان کراونەتە سەر چوار شوێنی هێزی قودسی ئێران لە نزیک دیمەشقی پایتەختی سوریا، لەوانە عەمبارێکی چەک و تەقەمەنی، شوێنێکی لەشکری لە فڕۆکەخانەی دیمەشقی نێودەوڵەتی، شوێنێکی ئیتلاعاتی ئێران، بنکەیەکی مەشق و ڕاهێنانی لەشکری ئێران.

XS
SM
MD
LG