سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند ڕۆژی هەینی لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە بارەگای گروپی چەکداریی حزبوڵای لوبنانییان داوە لە گەڕەکەکانی باشووری بەیروت.
وتەبێژی سوپای ئیسڕائیل دانیێڵ هاگاری وتی " هێزی بەرگری ئیسڕائیل هێرشێکی ئاسمانی وردی کردووەتە سەر بارەگای ناوەندی ڕێکخراوی تیرۆریستی حزبوڵا لە زەحییە."
وتیشی بارەگاکە " وەکو ناوەندی سەرەکی تیرۆری حزبوڵا خزمەتی کردووە."
هێرشە ئاسمانییەکە بە ماوەیەکی کورت هات دوای ئەوەی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو بەڵێنیدا بەردەوام بێت لە بە ئامانجکردنی حزبوڵا لە لوبنان.
نەتانیاهو لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەرکردەکانی جیهانی وت " بەردەوام دەبین لە لە ناوبردنی حزبوڵا هەتاوەکو ئەو کاتەی ئامانجەکانمان بە دەست دەهێنین."
هاگاری وتی " بارەگاکە دەکەوێتە ژێر بینایەکی نیشتەجێبوونەوە لە ناو دڵی زەحییەدا لە بەیروت."
سەرچاوە/ فرانس پرێس