Accessibility links

سەرەک وەزیری ئیسرائیل واشنتۆن و مۆسکۆ ئاگادار دەکاتەوە

  • VOA News

سەرەک وەزیری ئیسرائیل دەڵێت بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەروەها ڕوسیاشی ڕوون و ئاشکرا کردووە کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە کردەکانی لەناو سوریادا.

بەنجامین نەتەنیاهۆ، ئەمڕۆ دووشەممە بە واشنتۆن و مۆسکۆی وتووە ئیسرائیل بەپێی پێویستییە ئاسایشییەکانی خۆی بڕیار دەدات و هەڵوێستیش وەردەگرێت.

بەگشتی ئیسرائیل لە دەرەوەی سەڕەکانی ناو سوریادا بووە بەڵام چەند جارێک هێرشی کردۆتە سەر کاروانی ماشێنەکانی حزبوڵا کە گومان وابووە چەک و تەقەمەنییان هەڵگرتبێت.

ئەم ڕاگەیاندنانەی سەرەک وەزیری ئیسرائیل هاوکاتی ڕێککەوتنێکی نێونەتەوەیی بووە بۆ داڕشتنی پرەنسیپەکانی قۆناغی پاش شەڕی سوریا.

لە ڕاگەیاندنێکی ڕۆژی شەممەی ئەمریکا و ڕوسیادا کە ڕۆژی شەممە بڵاوکراوەتەوە جەخت لە تێگەیشتنی هاوبەش کراوەتەوە بۆ کەمکردنەوە یان نەهێشتنی جەنگاوەرە بیانییەکان.

ساڵانێکە تەلئەڤیڤ گازەندە لە بەشداری ئێران و حزبوڵای لایەنگری ئێران دەکات لە شەڕی سوریادا.

ئیسرائیل نیگەرانی خۆی دەربڕیوە سەبارەت بە ڕێڕەوی شیعە کە ئێران و لوبنان پێکەوە دەبەستێتەوە و دەبێتە مایەی جمجۆڵی میلیشیاکان و هێنان و بردنی چەک لە ناوچەکەدا.

XS
SM
MD
LG