Accessibility links

بەرپرسێک: موشەکێک لە کەشتیەکی ئیسڕائیلی داوە


بەندەری حەیفا لە باکووری ئیسڕائیل
بەندەری حەیفا لە باکووری ئیسڕائیل

بەرپرسێکی ئاسایشی ئیسڕائیل وتی موشەکێک لە کەشتیەکی بارهەڵگری کۆمپانیایەکی ئیسڕائیلی داوە لە دەریای عەرەب.

بەرپرسەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی کەشتیەکە لە ڕێگەیداوە بووە لە تانزانیاوە بۆ هیندستان و توانیویەتی دوای هێرشەکەش بەردەوام بێت لە گەشتەکەی.

بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا.

لەلایەکی دیکەوە ماڵپەڕی وای نێتی هەواڵی ئیسڕائیل وتی کەشتیەکە ئاڵای لایبیریای بەسەرەوە بووە و زیانی گەورەی بەرنەکەوتووە. کەناڵی 12 ی ئیسڕائیلیش ئاماژەی بەوەدا کەشتیەکە سەر بە کۆمپانیای ( ئێکس تی مانجمێنت ) ە و بنکەکەی لە بەندەری حەیفایە.

ئەم ڕووداوە مانگێک دوای ئەوە دێت سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو ئێرانی بە بەرپرسیار دانا لە تەقینەوەکەی سەر کەشتیە ئیسڕائیلیەکە لە کەنداوی عومان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG