دایک و باوکی ئه‌و سه‌ربازه ئیسرائیلیه‌ی که له لایه‌ن میلیشـیاکانی حه‌ماسی فهڵهسـتینیـیهوه به بارمته گیراوه به‌ره‌و ئۆرشه‌لیم به‌ڕێکه‌وتوون به مه‌به‌ستی فشـارخسـتنه سه‌ر حکومه‌ت تا هه‌نگاو بنێت بۆ ئازادکردنی کوڕه‌که‌یان.
دایک و باوکی جیلات شالێت ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌یان دیاریکرد بۆ ده‌سـتکردن به ڕێپـێوانهیان له ماڵی خۆیانه‌وه له باکوری ئیسرائیل به‌ره‌و شوێنی بنیامین ناتانیاهو له ئۆرشه‌لیم. چاوهڕواندهکرێت به هه‌زاره‌ها ئیسرائیلی له‌گه‌ڵ دایک و باوکی شالێتدا به‌شـداری له‌و ڕێپـێوانهدا بکه‌ن.
نوعم شالیت باوکی سه‌ربازه‌که هه‌فته‌ی ڕابردوو گوتی ئه‌و له به‌رده‌م ماڵی سه‌رۆک وه‌زیران خێوهتێـک هه‌ڵده‌دات و تیادا ده‌بێت تا ئه‌و ده‌مه‌ی کۆڕه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
جێی باسه ڕۆژی هه‌ینی چوارهه‌مین سـاڵیادی ده‌سـتگیرکردنی شالێت بوو که له مانگی شه‌شی سـاڵی 2006 وه له لایه‌ن چه‌کداره‌کانی حه‌ماسه‌وه له نزیک سـنووری غه‌ززه‌وه ده‌سـتگیرکرا.