سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو ڕۆژی دووشەممە وتی ڕێکەوتێک داندراوە بۆ هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر ڕەفەح، ڕەفەح دەکەوێتە باشووری غەززەوە و زیاتر لە نیوەی دانیشتوانەکەی غەززە لە ناوچەکانی دیکەی غەززەوە هەڵاتوون بۆ ئەو شارە و وەکو پەناگە بەکارییان هێناوە، لە کاتێکدا کە خولێکی نوێی گفتوگۆکانی ئاگربەست لە قاهیرە بەڕێوەدەچێت.
نەتانیاهو وتی " ئەمڕۆ ڕاپۆرتێکم بە وردەکارییەکەوە بە دەست گەیشت لەسەر گفتوگۆکانی قاهیرە، ئێمە بەردەوام کاردەکەین بۆ بە دەستهێنانی ئامانجەکانمان، پێش هەموو شتێک ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکانمان و بە دەستهێنانی سەرکەوتنێکی تەواو بەسەر حەماسدا."
وتی " ئەم سەرکەوتنە پێویستی بەوەیە بچینە ناو ڕەفەحەوە و فەوجەکانی تیرۆریست لەوێ لە ناوببەین. ئەوە ڕوودەدات - ڕێکەوتێکی بۆ داندراوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز